بەرشەلۆنە دەبێت بە میوانى ریاڵ بیتیس و جیرۆنا و ریاڵ مەدریدیش رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
هەر لە هەفتەى ١٦ى خولى پلە یەکى ئیسپانیا، کەمێکى دیکە و لە کاتژمێر شەش و ١٥ خولەکدا، یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگاى بینتۆ ڤیامارین، بەرامبەر یانەى ریاڵ بیتیس یارى دەکات.
بەرشەلۆنە چاوى لە سێ خاڵى یارییەکەیە و دەیەوێت جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ ریاڵ مەدرید بۆ حەوت خاڵ بەرزبکاتەوە، گەرچى بەشێوەیەکى کاتیش بێت.
لە کاتژمێر ١١شدا، هەردوو یانەى جیرۆنا و ریاڵ مەدرید لە یاریگاى مۆنتیلیڤى تایبەت بە یانە کتەلۆنیەکە رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
ریاڵ مەدرید هەوڵ دەدات قەرەبووى شکستەکەى بەرامبەر بلباو لە یارییە پێشخراوەکەى هەفتەى ١٩ى خولەکەدا بکاتەوە، هاوکات جیرۆناش دەیەوێت لەسەر ئەنجامە باشەکانى بەردەوامبێت، بەتایبەت کە لە یاریگاى خۆیدا یارى دەکات.
خولی ئیسپانیا
هەفتەی 16
شەممە 7-12-2024
لاس پاڵماس × بەلەدوەلید (4:00)
ریاڵ بیتیس × بەرشەلۆنە (6:15)
ڤالانسیا × رایۆ ڤایکانۆ (8:30)
جیرۆنا ×ٚ ریاڵ مەدرید (11:00)
یەکشەممە 8-12-2024
لێگانێس × ریاڵ سۆسیداد (4:00)
ئەتلەتیک بلباو × ڤیاڕیاڵ (6:15)
ئۆساسۆنا ×ٚ دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس (8:30)
ئەتلەتیکۆ مەدرید × سێڤییا (11:00)
دووشەممە 9-12-2024
خیتافی × ئیسپانیۆڵ (11:00)