ئەمشەو یۆڤانتۆس میواندارى بۆلۆنیا دەکات و رۆما و لیچیش لە ئۆڵمپیکۆ رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە بەردەوامى یارییەکانى هەفتەى ١٥ى خولى ئیتاڵیا، ئەمشەو کاتژمێر هەشت، یانەى یۆڤانتۆس لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم، میواندارى یانەى بۆلۆنیا دەکات.
یۆڤانتۆس هەوڵ دەدات قەرەبووى یەکسانبوونەکانى هەفتەکانى رابردوو بکاتەوە و بە بردنەوە سەرکەوتن بۆ پلەى چوارەمى ریزبەندى خولەکە بەدەستبهێنێت، گەرچى بەشێوەیەکى کاتیش بێت.
لە کاتژمێر ١٠ و ٤٥ خولەکیشدا و لە یاریگاى ئۆڵمپیکۆ لە رۆماى پایتەختدا، هەردوو یانەى رۆما و لیچى رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
رۆما، کە چوار یارى لەسەریەکى دۆڕاندووە و لە هەشت یارى رابردووى خولەکەشدا تەنیا یەک یارى بردووەتەوە، هەوڵ دەکات سنورێک بۆ ئەنجام خراپەکانى دانێت، بەتایبەت کە لە یاریگاى خۆیدا و لەبەردەم هاندەرەکانیدا یارى دەکات.
خولی ئیتاڵیا
هەفتەی (15)
شەممە 7-12-2024
جەنەوا × تۆرینۆ 5:00
یۆڤانتۆس × بۆلۆنیا 8:00
رۆما × لیچى 10:45
یەکشەممە 8-12-2024
فیۆرینتینا × کالیاری 2:30
هیلاس ڤیرۆنا × ئیمپۆلی 5:00
ڤێنیزیا × کۆمۆ 8:00
ناپۆلی × لازیۆ 10:45
دووشەممە 9-12-2024
مۆنزا × ئۆدینێزی 10:45