36
زووم..
هێزەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران بە شێوەیەکی “لەناکاو” لە شاری دێرەزۆر لە رۆژهەڵاتی سوریا کشاونەتەوە، بەپێی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ.
ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوری بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاند، هێزەکانی رێژیم لەگەڵ سەرکردەی گرووپە دڵسۆزەکانی تاران، لەناکاو لە شاری دێرەزۆر و لادێکانی کشاونەتەوە”.
ڕوونیشی کردەوە، ئەو هێزانە بە کاروانی سەربازی بەرەو ناوچەی پاڵمیرا بەڕێکەوتن، کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری حمس، کە ئێستا گرووپە چەکدارییەکانی سوریا نزیکەی 5 کیلۆمەتر لێیەوە دوورن.
پارێزگای دێرزور یەکێکە لە ناوچانەی سوریا، گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران تێیدا باڵا دەستن و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت لە سوریا.