زووم..
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە.
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق ناسراو بە یونامی رایگەیاند، کاتژمێر ٦ـی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.
پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، مانگی کانوونی یەکەم کۆنفرانسێکی کراوە لەبارەی دۆخی عێراق ئەنجامدەدرێت، تێیدا محەمەد حەسەن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق گوتارێک پێشکەش دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، محەمەد حەسەن لە گوتارەکەیدا پێشهاتەکانی ئەم دواییەی عێراق دەخاتەڕوو، پێشبینیش دەکرێت سەرژمێریی گشتیی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان و هێرشی گروپە چەکدارەکانی عێراق بۆسەر ئیسرائیل تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە بن.