زووم..
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رۆژی هەینی ئاشکرایکرد، گرووپە چەکدارەکان دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی پردی راستان و چوونە ناو شاری تەلبیسە و لە شارى حمس نزیک بوونەتەوە.
بەڕێوەبەری روانگەی سوریا، رامی عەبدولڕەحمان، بە سکای نیوز عەرەبی راگەیاند، ئەو گرووپە چەکدارانەی، کە جەبهەى تەحریر شام سەرۆکایەتی دەکات، سەرەڕای هەڵمەتەکانی روسیا بۆ رێگریکردنیان لە گەیشتنیان بە تەلبیسە و راستان پێشڕەوییەکانیان بەردەوامە و ئەمڕۆ گەیشتنە تەلبیسە.
روونیشیکردەوە، گرووپە چەکدارەکان ئێستا 5 کیلۆمەتر لە شاری حمسەوە دوورن و ئەگەر هەیە بە زوویی کۆنتڕۆڵى بکەن، بەو پێیەى ئەو گرووپانەى هێرشیان کردووە، شارەزاى ناوچەکەن.
ئاشکراشی کرد، هێزەکانی سوپاى سوریا بۆردومانی پردی راستانیان کرد بۆ ئەوەی گرووپە پێشڕەوی نەکەن، بەڵام ژمارەیەک لەو چەکدارانە خەڵکی ناوچەکەن و زانیارییان لەسەر رێگاکان هەیە، بۆیە توانیویانە بگەنە تەلبیسا، کە چەند کیلۆمەترێک لە حمسەوە دوورە.
ئەو پێیوابوو، شاری حومس “کۆتایی شەڕە و ئەگەر کۆنترۆڵ بکرێت، هەموو شتێک لە سوریا کۆتایی دێت.