40
زووم..
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی رایگەیاند: لە تورکیا و باکووری کوردستان 35 هەزار خوێندکار داوای خوێندن بە زمانى کوردی دەکەن.
بە گوێرەى هەواڵێکی پێگەى تی 24، گولجان کەچماز پەڕلەمانتاری دەم پارتی رایگەیاندووە: لە ساڵی نوێی خوێندنی 2024 بۆ 2025 بە تێکڕا 31 هەزار و 199 خوێندکار ناویان بۆ خوێندن بە زمانی کوردی کورمانجی نوسیوە و سێ هەزار و 805 خوێندکاری دیکەش ناویان بۆ خوێندن بە زمانی شێوەزاری زازاکی نوسیوە.
پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی راشیگەیاندووە، مافی خوێندن بە زمانى دایک مافی ملیۆنان هاووڵاتییە لەم وڵاتە و پێویستە دەوڵەت بە دەم داواکارییەکانى هاووڵاتیانی کوردەوە بچێت و وەزارەتی پەروەردە مامۆستا تایبەت بە زمانی کوردی دابمەزرێنێت.