زووم..
رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا پێشێلکاری بەرامبەر بەو کوردانە دەکەن، کە لە عەفرینەوە ئاوارەبوون.
بەگوێرەی رامی عەبدولڕەحمان، چەکدارانی نزیک لە تورکیا دەستیان بە پێشێلکاری دژی ئەو کوردانە کردووە، کە لە عەفرینەوە چوونەتە شاری شەهبا و ناوچەکانی باکووری حەلەب.
دەشڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا پردی رستنیان بۆردومان کردووە، کە شاری حەما و حومس بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش بە ئامانجی پچڕاندنی رێگای نێوان دوو شارەکە و رێگریکردن لە چوونەناوەوەی دەستەی تەحریری شام بۆ نێو شاری حومس.
رامی جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەگەر حومس بکەوێتە دەست دەستەی تەحریر شام و بکەوێت، ئەوا رژێمی سوریا کۆتایی پێدێت، چونکە لینکی پێکەوەبەستنی لوبنان و وڵاتانی شامە.