هەولێر بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر بە مینا دۆڕا و بۆ سێیەم جار لەم وەرزەى خولى ئەستێرەکاندا تووشى شکستبوو.
لە یارى دەستپێکى هەفتەى ١٠یەمى خولى ئەستێرەکان عێراق، یانەى هەولێر لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى مینا یاریکرد.
لە تایمى یەکەمدا، میناى خاوەن یاریگا لە خولەکى ١٨دا گۆڵێکى لە ڕێگەى عەلا عەبدولزەهرەوە تۆمارکرد و بە پێشکەوتنەوە کۆتایى بە تایمەکە هێنا.
لە تایمى دووەمدا، مینا دوو گۆڵى دیکەى لە خولەکەکانى ٦٠ و ٧٤دا لەلایەن موسلیم موساوە تۆمارکرد و بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە هەولێر بردەوە.
بەم ئەنجامە، هەولێر بۆ سێیەم جار لەم وەرزەى خولەکەدا تووشى شکست هات و بە ١٥ خاڵ و بەکاتى لە پلەى چوارەمى ریزبەندى خولەکەدا ماوەتەوە، میناش بە ١١ خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى ١٢یەم بەدەستهێنا.