زووم..
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی مەدەنی گەمارۆدراویان لە ناوچەکانی شەهبای باکووری حەلەب رفاندووە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، گروپە چەکدارەکان دەستیان بەسەر 120 ئۆتۆمبێلدا گرتووە، کە سەدان هاووڵاتییان تێدابووە و بە نیازبوون بەرەو ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بڕۆن.
دەشڵێت، گروپەکان ئەو هاووڵاتیانەیان بەرەو ناوچەیەکی نادیاری نزیک ناوچەی شێخ نەجار گواستووەتەوە.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا زیاتر لە 15 هەزار هاووڵاتیان دەستبەسەر کردووە و بەمەبەستی بەکۆیلەکردنیان ژمارەیەکی زۆریان لێڕفاندوون و رێگەش نادەن ئاو و خۆراکییان پێبگات.