18
زووم..
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: رۆژی هەینی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ درێژەدان به راوێژکارییەکان له بارەی ئالۆزییەکانی سوریا، دێتە بەغداد.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، عەباس عیراقچی سەرەتا لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە، دواتر لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار قسە دەکات.
ئەم سەردانەی، دوای دیدارەکانی ئەم دواییەی عیراقچی دێت لەگەڵ بەشار ئەسەد لە دیمەشق و هاکان فیدان لە ئەنقەرە.
عیراقچی لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ سوریا، عیراقچی پەیامی پشتیوانپی ئێرانی بۆ حکومەت و گەلی سوریا دووپاتکردەوە.