هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چەند ناوچەیەکی رۆژاڤا لەپێشڕەویدان
هێزەکانی سوریای دیموکرات لەناوچەکانی باکووری حەلەب دوای پێکدادان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بەتورکیا پێشڕەوییان کردووە، لە فرۆکەخانەی کوێرس نزیکبوونەتەوە.
روانگەی سوری دەڵێت، هەسەدە دوای شەڕێکی قورس لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا دەستیگرتووە بەسەر شاری خەفسەی دەوروبەری مەنبج لە باشووری رۆژهەڵاتی حەلەب.
هەروەها هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنترۆڵی ناوچەیەکی ستراتیژی نزیک فڕۆکەخانەی کوێرسی سەربازیان کردووە، دوای ئەوەی گرووپە چەکدارەکان ناوچەکانی شەهبا و تەلرەفعەتی باکووری حەلەبیان کۆنترۆڵکرد.
بەگوێرەی ئاماری روانگە، 11 چەکدار کوژراون، سوریای دیموکرات دەستیبەسەر سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەو گرووپانەدا گرتووە.