31
زووم..
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئاساییدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی و چەند پرۆژە یاساییەکی دیکە بکات.
بەگوێرەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، دانیشتنەکەی ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ لەسەر هەمواری پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 دەکات.
هەر لە کارنامەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و هەمواری یەکەمی پاسپۆرت دەدرێت، خوێندنەوەی دووەمیش بۆ هەمواری پێنجەمی یاسای فرۆکەوانی شارستانی دەکرێت.
چاوەڕێ دەکرێت دوای هەمواری یاسای بودجە و دیاریکردنی ١٦ دۆلار بۆ تێچوونی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.