28
زووم..
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، دەستەی تەحریری شام چوونەتە نزیک گەڕەکەکانی شاری حەما.
بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، هێزەکانی رژێم سوورن لەسەر بەرگریکردن لە حەما، گروپە چەکدارەکانیش هەوڵ بۆ تێکشکاندنی ورەی هێزەکانی رژێم دەدەن و خەریکن گەماڕۆی شارەکە دەدەن.
بەڕێوەبەری روانگەی سوری دەڵێت، شەڕ و پێکدادانەکە ناوچەکانی نزیک باکوور و باکووری رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی حەمای گرتووەتەوە و شەڕەکە لەنێوان هێزەکانی رژێم و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە رژێم لە لایەک و دەستەی تەحریری شام و میلیشیاکانی نزیک لەو دەستەیەدایە.