30
زووم..
دەستەی حەشدی شەعبی دەڵێت، هەموو رێکارێکیان گرتووەتەبەر تا سیناریۆی 2014 و رووداوەکانی دوای هاتنی داعش دووبارە نەبێتەوە.
موئەیەد ساعدی، گوتەبێژی دەستەی حەشدی شەعبی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، هەموو رێکارێک گیراوەتەبەر، لە چوارچێوەی رێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، کار بۆ تۆکمەکردنی سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریا کراوە، لەپێناو رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی رووداوەکانی 2014.
گوتیشی، دووبارەبوونەوەی ئەو سینارۆیە ئەستەمە و سەردانەکەی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ نەینەوا پەیامی دڵنیایی بووە بۆ هەمووان تا بزانن حەشدی شەعبی ئامادەیە بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق.