زووم…
لە چاوەڕوانیی گەیشتنی ترەمپ بە کۆشکی سپی و پشتیوانی لە دراوی دیجیتاڵی، نرخی یەک بیتکۆین گەیشتە سەرو 100 هەزار دۆلار.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، پێشبینی دەکرێت هاتنی ترەمپ ژینگەیەکی لەبار و دۆست بۆ دراوی دیجیتاڵی فەراهەم بکات، بەوهۆیەوە بیتکۆین بۆیەکەمجار گەیشتە 103 هەزار دۆلار.
تەنها ئەمساڵ لە دوای بردنەوەی ترەمپ و ژمارەیەک کۆنگرێسمان کە پاڵپشتی لە دراوی دیجیتاڵی دەکەن، نرخی بیتکۆین 45% زیادیکردووە.
هەر سەبارەت بە پشتیوانییەکانی ترەمپ، رۆیتەرز ئەوەی ئاشکراکردووە، هەفتەی رابردوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی تایبەت بە ترەمپ گفتوگۆی دەستپێکردووە بۆ کڕینی کۆمپانیایەکی تایبەت بە دراوی دیجیتاڵی.
ساڵی رابردوو لە هەمان رۆژ لە 05-12-2024 نرخی یەک بیتکۆین 44,094 دۆلار بوو، واتە لەماوەی ساڵێکدا نرخەکەی 59,132 دۆلار بەرزبووەتەوە.