زووم..
وەزارەتی گەشەپێدانی شارەکانی ئێران رایگەیاند، بەگوێرەی مادەی 22ـی یاسای حیجابی زۆرەملێ، پێویستە دیزاین و دروستکردنی بیناکانی نیشتەجێبوون بە شێوەیەک بن لە چاوی پیاوی نامەحرەم پارێزراو بێت.
رادیۆ زەمانه لەوبارەیەوە قسەی، ئیرەج رەهبەر، بەرپرسی رێکخراوی بیناسازیی تارانی گواستووەتەوە کە دەڵێت، رێساکانی تایبەت بە بینا نوێیەکان ئەوەیە دەبێت نێوان خانووەکان شەش مەتر بێت بۆ پاراستنی یاسای حیجاب.
گوتووشیەتی، ئەوانەی ناتوانن ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن، دەتوانن پەردەی دووبەری ئەستوور بەکاربهێنن.
ئەم بڕیارە دوابەدوای پەسەندکردنی پرۆژەیاسای “حیجاب” لە پەرلەمانی ئێران، بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی شێوازی ژیانی ئیسلامی لە کۆمەڵگادا، درا.
هاوکات، پرۆژەیاساکە بە گرتنەبەری رێوشوێنی توند بۆ پاراستنی حیجابی زۆرەملێ، کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.