زووم..
رێکخراوی یونیسکۆی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، خەنە و سابوونی رەقی و سابوونی نابلسیی خستووەتە نێو لیستی کەلەپوورەکانی جیهانەوە.
ئەم رێکخراوە لە شاری ئەسەنسیۆنی پایتەختی پاراگوای لە رۆژی دووشەممەوە کۆبونەوەیەکیان دەست پێکردووە، بڕیارە سبەینێش بەردەوام بێت.
یونسکۆ دەڵێت، لەم کۆبونەوەیەیدا دان بە 66 مادە و بابەتدا دەنێت وەک بابەتی کەلەپووریی جیهانی تۆمار بکرێن، دووانیان بریتین لە خەنە و سابوونی رەقی.
دەشڵێت، خەنە رووەکێکە گەڵاکانی وشک دەکرێتەوە و پاشان دەهاڕدرێت و پێکهاتەیەکی لێ دروست دەکرێت، ئەو پێکهاتەیە دەگیرێتەوە و دەکرێت بە هەویر و پاشان بۆ کوتانی خاڵ لەسەر پێست بەکاردێت.
یونسکۆ دەڵێت، خەنە هێمای قۆناغەکانی تەمەنی مرۆڤە، 16 دەوڵەتی جیاواز پشتگیرییان لەوە کردووە خەنە وەک کەلەپوور تۆمار بکرێت.
هەروەها سابوونی غاری حەڵەبییش ناوی خراوەتە لیستی کەلەپوورەوە. ئەم سابوونە لە کوردەواریدا بە سابوونی رەقی ناسراوە، لە زەیتی زەیتوون و گەڵای داری غار دروست دەکرێت.