زووم…
بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تەوەری سەرەکییش تایبەت بێت بە پرسی مووچە و دابەشکردنی، بەڵام سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیران بە زوومی گوت، کۆبوونەوەکە دواخراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێمی کوردستان بە زوومى گوت، لە کۆبوونەوەى رۆژى چوارشەممەدا بڕیار لەبارەى دابەشکردنى مووچەى مانگى ١٠ـەوە دەدرێت.
بە گوتەی سەرچاوەکە، وەزارەتى دارایی ناتوانێت بڕیار لە دابەشکردنى مووچە بدات و پارەى پێویستى بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى مووچە لەبەردەست نییە، بۆیە دەبێت ئەنجومەنى وەزیران بڕیار بدات لە پڕکردنەوەی کورتهێنانى مووچە لە داهاتى ناوخۆ یان دابەشکردنى مووچە زیاتر دوابخرێت.
ماوەی چەند رۆژێکە وەزارەتى دارایی عێراق بۆ مووچەى مانگى 10ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕى 761 ملیارى ناردووە و 235 ملیار دینار کورتهێنان هەیە.