49
زووم
سایلۆکانى هەولێر و سلێمانى رایانگەیاند، ئەمڕۆ چەکی پارەی گەنمى جووتیاران دابەش دەکرێت و دەتوانن پارەکانیان وەربگرن.
سایلۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ دابەشکردنی چەکی پارەى گەنمى ئەو جووتيارانە دابەش دەکرێت کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، واتە لە زنجیرە سێ هەزار و 881 تاوەکو چوار هەزار و 130.
هەر ئەمڕۆ لە سایلۆی قوشتەپە، چەکی پارەى گەنمى ئەو جووتیارانە دابەش دەکرێت، کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە، لە زنجیرە هەزار و 295 تاوەکو هەزار و 388.
هاوکات ئەمڕۆ، سایلۆى سلێمانیش پارەى گەنمى ئەو جووتیارانە دابەش دەکات پێشتر گەنمیان رادەست کردبوون، زنجیرەکەیان لە هەزار و 801 دەستپێدەکات بۆ هەزار و 950.