زووم
ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق میوانداری دەکرێت و گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرێکی گرنگ دەکرێت.
لە کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، دانیشتنەکە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات، تەوەری یەکەم تایبەتە بە بانگهێشتکردنی سودانی، تەوەری دووەم تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی.
تەوەری سێیەمی دانیشتنەکەش تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرتی ژمارە 32ـی ساڵی 2015.
تەوەرەکانی دیکەی دانیشتنەکە تایبەتن بە گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 ژمارەی 13ـی ساڵی 2023 لەگەڵ پرۆژەیاسای هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی شارستانیی ژمارەی 148ـی ساڵی 1957.