59
فاینەنشیەڵ تایمز
- خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی چین لەدژی رێکارە توندەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا روو لە هەڵکشانە و پۆلیس ناتوانێت کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکات
- ئەو تیمەی لەپشت فەیس ئایدی کۆمپانیای ئاپڵەوەیە خەریکی دروستکردنی رۆبۆتی ورد و بچوکن بۆ گەیاندنی دەرمان بۆ خانەکانی مێشک و چارەسەری نەخۆشییەکانی مێشک لەڕێگەی شەپۆلی موگناتیسییەوە
- ئەمساڵ رێژەی هەڵاوسان لەسەرانسەری جیهاندا گەیشتووەتە لوتکە و پێشبینی دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا بەرەو کەمبوونەوە بچێت
دەیلی تەلەگراف
- خۆپیشاندەرانی چین داوای دەستلەکاركێشانەوەی شی جینپینگی سەرۆک و کۆتاییهێنان بە حوکمی پارتی کۆمۆنیستی وڵاتەکەیان دەکەن
- بەپێی لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوتووە زیاتر لە 2000 بەرپرسی وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا مانگانە شەش جۆر مووچە وەردەگرن
- بەهۆی قەیرانی سوتەمەنی و وزەوە لە بەریتانیا، هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە ئاگاداردەکرێنەوە پلەی گەرمیی بۆیلەری ماڵەکانیان بۆ 60 پلەی سیلیزی داببەزێنن
تایمز
- بەهۆی مانگرتنی پەرستارانی بەریتانیاوە، پلان هەیە کارمەندانی سوپای ئەو وڵاتە شوێنی کارمەندانی نەخۆشخانە و شۆفێرانی ئەمبولانس پڕبکەنەوە
- بەگوێرەی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە لە ئێستادا دەرمانی زیاتر بەکاردەهێنرێت بۆ خەواندنی منداڵان بەراورد بە حەوت ساڵی رابردوو، بەرادەیەک رێژەکە سێ هێندە زیادیکردووە
- دوای ئەوەی بۆ دووەمجار کچەکەی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکور دەرکەوتەوە، پێدەچێت لەداهاتوودا جڵەوی “خێزانە ئەتۆمییەکە” بگرێتەدەست
گاردیان
- بەهۆی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، کەرتی تەندروستی زیانی بەرکەوتووە
- دوو هەفتە دوای گرتنەوەی شاری خێرسۆن لەلایەن سوپای ئۆکراینەوە، هاوڵاتییانی ئەو شارە لە دەست مووشەکەکانی روسیا رادەکەن
- فەریدە مورادخانی، ئەندامێکی خێزانەکەی عەلی خامنەیی دەستگیرکرا، پاشئەوەی لە ڤیدیۆیەکدا داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراندا بپچڕێنن