ئەمشەو مایۆرکا و بەرشەلۆنە لە یارییەکى پێشخراوى لالیگا رووبەڕووى یەکدەبنەوە و سبەینێش ریاڵ مەدرید دەبێت بە میوانى بلباو.
بەهۆى بەشداریکردنى یانەکانى بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو و ریاڵ مایۆرکا لە جامى سوپەرى ئیسپانیا، کە بڕیارە لە نێوان هەشتى کانونى دووەم بۆ ١٢ى هەمان مانگ لە سعودیە بەڕێوەبچێت، یارى ئەم یانانە لە هەفتەى ١٩ى خولى ئیسپانیا پێشخراون.
لە یەکێک لەو یارییە پێشخراوانەدا، ئەمشەو کاتژمێر نۆ، ریاڵ مایۆرکا و بەرشەلۆنە لە یاریگاى سۆن مۆیس رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
سبەینێ چوارشەممەش یارییە پێشخراوەکەى دیکە لە کاتژمێر ١١ى شەودا دەکرێت، کاتێک ریاڵ مەدرید لە یاریگاى سان مامیس دەبێت بە میوانى ئەتلەتیک بلباو.
لە ئێستادا بەرشەلۆنە بە ٣٤ خاڵ لە پێشەنگى ریزبەندى خولەکەدایە و بەجیاوازى خاڵێک لە پێش ریاڵ مدریدى پلەى دووەمەوەیە، بلباو و مایۆرکاش بەدواییەکدا لە پلەکانى چوارەم و شەشەمدا دەبینرێن.