36
زووم..
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، دڵنیان بۆ دۆخی سوریا چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی پێویستە نەک سەربازی.
مەسعود پزشکیان لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی شەبەکە یەکی وڵاتەکەی گوتوویەتی، دەبێت لە نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵا تۆمار بکرێت بۆ راگرتنی هاوکاریی گرووپە توندڕەوەکانی سوریا، هەروەها دانوستان لەگەڵ روسیا و وڵاتە کاریگەرەکان بکرێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا.
هاوکات گوتووشیەتی، وەزیرانی دەرەوەی روسیا، ئێران، سوریا، تورکیا هەفتەی داهاتوو لەبارەی دۆخی سوریا کۆدەبنەوە.
پزشکیان باسی لەوەشکردووە، لە نیوۆرک لەگەڵ ئەوروپییەکان گفتوگۆیان کردووە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران، بەڵام ئیسرائیل بە دروستکردنی ئاڵۆزی لە ناوچەکە نایەوێت دانوستانەکان بگەنە رێککەوتن