55
زووم…
ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داوای حکومەتی سوریا دانیشتنێکی بەپەلە لەبارەی دۆخی ئەو وڵاتە ئەنجامدەدات.
کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش لە کاتێکی هەستیاردایە بەتایبەت کە ئێستا لە باکووری سوریا دۆخێکی ئاڵۆز هەیە و لە چوارشەممەی رابردووەوە شەڕ لەنێوان هێزەکانی رژێم و بەرەی تەحریری شام دروستبووە.
فرانس پرێس دەڵێت، چەند وڵاتێکی ئەفریقی کە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشن وەک جەزائیر و سیرالیۆن، مۆزەمبیق و گویانا داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ ئەنجامدانی ئەم دانیشتنە.