زووم..
هێرۆ عەتار، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە بازنەى سلێمانى، ئەمڕۆ پێچەوانەى بڕیارى حزبەکەى لە باڵەخانەى پەرلەمانى کوردستان سوێندی یاسایی خوارد، بەو هۆیەشەوە کۆمەڵی دادگەری ئەو پەرلەمانتارەی دوورخستەوە.
لە کاتی بەڕێوەچوونی سوێندخواردنی کاندیدانی دەرچووی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هێرۆ عەتار کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری سوێندی یاسایی خوارد و کۆمەڵی دادگەریش بڕیاری دوورخستنەوەی لە ریزەکانی دا.
لە راگەیاندراوەکەی کۆمەڵی دادگەریدا هاتووە، هەر کاندیدێکی کۆمەڵی دادگەری پابەند نەبێ بە بڕیاری ئەنجومەنی باڵا لە ریزەکانی کۆمەڵی دادگەری دووردەخرێتەوە، هەربۆیە ئەمڕۆ بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبونەوەی پەرلەمان بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی لە ڕیزەکانی کۆمەڵی داگەری.
کۆمەڵی دادگەری کوردستان، کە لە هەڵبژاردنى 20ـى ئۆکتۆبەر سێ کورسى پەرلەمانى بەدەستهێنا، هەرزوو ئەنجامەکاتى رەتکردەوە و رایگەیاند، ساختەکاریی لە هەڵبژاردنەکەدا کراوە و ئامادەنین بەشدارى پەرلەمان بکەن.