62
زووم..
دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ کوڕەکەی دەرکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هاتەدەنگ و گوتی، ئەم بڕیارە پەکخستن و لەباربردنی دادپەروەرییە.
ترەمپ لەسەر بڕیارەکەی بایدن گوتی، ئەمە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتە لە سیستمی دادوەریی وڵاتەکە، ترەمپ بە رەخنەوە ئاماژەی بەوە کردووە، ئایا بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانەش دەردەکرێت کە 6ـی کانوونی دووەمی 2021 دەستگیرکران.
ترەمپ لەم قسەیەی مەبەستی ئەو کەسانەیە کە لە رووداوی هەڵکوتانەسەر کاپیتۆڵی ئەمریکا لە ساڵی 2021 دەستگیرکران.
بڕیارەکەی بایدن لە کاتێکدایە پێشتر چەندین جار گوتویەتی، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ هەنتەری کوڕی دەرناکات و سزاکەی بۆ کەمناکاتەوە.