پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانە بژاردەکانی عێراق دەستیپێکرد و یانەی سلێمانیش خاوەن زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتیەکە چوارەم بردنەوەی بەدەستهێنا.
بەسەرپەرشتی یەکێتی تۆپی سەرمێزی عێراق، قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانە بژاردەکانی عێراق بەبەشداری هەشت یانە لە شاری بەغداد دەستیپێکرد.
یانەی سلێمانی کە بە پاشای یارییەکە ناسراوە و خاوەنی 14 نازناوی پاڵەوانێتیەکەیە چوار بردنەوەی لەسەریەکی بەدەستهێنا.
سلێمانی دوای پیشاندانی ئاستێکی بەهێز توانی لە چوار یاریی سەرەتایی پاڵەوانێتیەکە لە یانەکانی سەماوە و غاز جنوب و حەشدی شەعبی و سەناعە خاوەن ماڵ بباتەوە.
بریارە بە سی یاریی دیکە رکابەرییەکانی ئەم قۆناغە کۆتایی دێت و یانەی سلێمانی رووبەڕووی هەریەک لە یانەکانی برایەتی و نەفت شیمال و ئەکاد دەببێتەوە.