زووم..
سەرچاوەیەک لە شاندی هەرێم لە بەغداد رایگەیاند، ئەمڕۆ بەغداد 763 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات و دوای ئەوە دەستبە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بە زوومی راگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێممان ئاگادارکردووەتەوە لیستی مووچە ئامادە بکات.
راشیگەیاند، کورتهێنان لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە بەڵام ئەو کورتهێنانە دابەشکردنی مووچە راناگرێت.
باسی لەوەش کرد، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەستپێدەکات و دواتر مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەشدەکرێت کە زۆرترین مووچەخۆریان هەیە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندwوە، تاوەکو مووچەی مانگی 10 دابەشنەکرێت مووچەی مانگی 11 خەرج ناکات.
دەشڵێت، داوامان کردووە بڕێک پارە لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بگوازرێتەوە بۆ سەر بودجەی تەشغیلی بۆ ئەوەی ئەو کورتهێنانە پڕبکرێتەوە کە بڕەکەی نزیکەی 230 ملیار دینارە بۆ هەر مانگێک.
44 رۆژ لەمەوبەر دواینجار بوو مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرگرت و پێنج رۆژیش لەمەوبەر وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 11ـی رەوانەی بەغداد کردووە.