زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، دەیەوێت کاش پاتێل کە یەکێکە لە کەسە نزیکەکانی، بکات بە بەڕێوەبەری نوێی نوسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵیی (FBI)، ئەم هەنگاوەش بە مانای گۆڕینی بەڕێوەبەری ئێستای نوسینگەکە دێت.
کاش پاتێل راوێژکاری پێشوو و بەرپرسی پنتاگۆن بوو، رەخنەی لە نوسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان دەگرت و بە را و بۆچوونە مشتومڕاوییەکانی ناسرابوو، هەر ئەمەش وایکرد ترەمپ پۆستی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆی تۆڕی “ترو سۆشیاڵ” پێببەخشێت.
کریستۆفەر رای، بەڕێوەبەری ئێستای نوسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان لە ساڵی 2017ـەوە لەو پۆستەدا دەستبەکارە، هەرچەندە پێشتر هەر ترەمپ خۆی بۆ ئەو پۆستە هەڵیبژارد، بەڵام هەوڵەکانی رای بۆ لێکۆڵینەوە لە ترەمپ، توڕەیی سەرۆکە نوێیەکەی لێکەوتەوە و وایکرد بیر لە دانانی کاش بکاتەوە لەو پۆستەدا.