زووم..
کەناڵى سکای نیوز عەرەبی بڵاویکردەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئاشکرایکرد، بەغداد سێ لیوای سوپای عێراق و دوو لیوای هێزەکانی حەشدى شەعبى لە ناوچە سنوورییەکانى سوریا جێگیرکردووە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئێوارەی رۆژى هەینی، سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، هێزەکانی سوپا بە هەموو جۆر و پێکهاتەیەکەوە “ئامادەن بۆ پاراستنی سنوورى زەمینى و ئاسمانیی عێراق لە هەر مەترسییەک؟
عەباسی لە تویتێکدا لە هەژماری وەزارەتی بەرگری لەڕێگەی ماڵپەڕی“X”ەوە رایگەیاند: شەو و رۆژ بەئاگاین بۆ ئاسایشی ئێوە و ئاسایشی عێراق و رێگە نادەین هیچ تیرۆریست و تێکدەرێک دزە بکاتە ناو خاکى.. وڵاتەکەمان”.
پێشتر فادی شەمەری، راوێژکاری سیاسی حکومەتی عێراق لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” رایگەیاندبوو، “چالاکی گروپە تیرۆریستییەکان لە باکووری رۆژئاوای سوریا بە پێشهاتێکی مەترسیدار دادەنرێت لە رووی کات و ئامادەیی و چەکدارییەوە، کە لەو بارەشەوە هۆشدارى دابوو.
لە درێژەی قسەکانیدا ناوبراو رایگەیاند، خەڵکی پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار و سەڵاحەدین، “ئێوە لەژێر چاودێری خودادان و لە چاوی حکومەتەکەمان و پاراستنی جۆرە جیاوازەکانی هێزە چەکدارەکانمانن، گرنگی بە دەنگۆ مەدەن و بڕۆن سەبارەت بە ژیانتان بەردەوام بن.
چەند رۆژێکە گروپە چەکدارییەکانى سەر بە بەرەى تەحریر و شام (بەرەى نوسرەى پێشوو) دەستیان بە هێرش بۆ سەر هەردوو پارێزگاى حەلەب و ئیدلب لە باکوورى رۆژئاواى سوریا کردووە و هێرشەکانیش بەردەوامى هەیە.