زووم..
یەکێتی لە بەرامبەر رێککەوتنی حکومەتی خۆجێی کەرکوک ژمارەیەک زیندانی عەرەب ئازاد دەکات
یەکێتی لە بەرامبەر رێککەوتنى پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک و وەرگرتنی پۆستى پارێزگار، ژمارەیەک عەرەبی سوننە لە زیندانەکانی سلێمانی ئازاد دەکات، کە چەندین ساڵە بە تۆمەتی تیرۆر زیندانیکراون.
ئەو زیندانیانەى ئەمڕۆ ئازاد دەکرێن قۆناغی یەکەمە و ژمارەیان 25 زیندانییە، بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم بڕیارە زیندانى دیکەش لە قۆناغەکانى داهاتوودا ئازاد بکرێن.
نووسینگەی وەسفی عاسی، سەرۆکی هۆزى عوبەید لە راگەیەنراوێکدا مژدانەی بە عەرەبی کەرکوک داوە، کە ئەمڕۆ لە بازگەی چیمەن بە ژمارەیەک بێسەروشوێن شاد دەبنەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لەکاتی وەرگرتنەوەی زیندانییەکان لە بازگەی چیمەن، وەسفی عاسی کە سەرۆکی لیژنە تایبەتەکەیە بۆ وەرگرتنەوەی زینداییەکان، ئامادە دەبێت.