زووم..
سبەینێ پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆ لە بارەی سێ پرۆژەیاسای هەستیار بۆ کورد و شیعە و سونە کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان، پرۆژەیاساکانی هەمواری یاسای باری کەسی، لێبوردنی گشتی، لەگەڵ پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس و گەڕانەوەی موڵکوماڵ بۆ خاوەنەکانیان، لە بەرنامەی کاری پەرلەماندان.
ئەم سێ پرۆژەیە چەندجارێک خراونەتە بەرنامەی کارەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەوە دواخراون.
پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس کە بریتیە لە گەڕاندنەوەی زەویوزار و موڵک و ماڵی کوردانی کەرکوک و ناوچەکانی مادەی 140، یەکێکە لەو پرۆژەیاسایانە و تائێستا بەهۆی دژایەتیی عەرەبی کەرکوکەوە پەکی کەوتووە.
هەروەها بڕیارە لەم دانیشتنەی پەرلەمان، هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی و یاسای هەموارکردنی یەکەمی شارە پیشەسازییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.