22
زووم..
شاندى پارتى ئەمڕۆ دێتە سلێمانى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتى.. دەیانەوێت پێش کۆبوونەوەکەى دووشەممەى پەرلەمان گسک لە تەپوتۆزى هەڕەشە و گوڕەشەکانى کاتى بانگەشەیان لە یەکدى بدەن
سەرچاوەیەک بە زوومی راگەیاند، ئەمرۆ شاندێکی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات و لە گەڵ یەکێتی کۆدەبێتەوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەت.
دوێنێ شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت، سەردانی جووڵانەوەی نەوەی نوێی کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا باسی بەشداریکردنی نەوەی نوێ کراوە لە کابینەی دەیەمی حکومەتدا. هاوکات باسی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە.