17
زووم..
بەرپرسی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دەڵێت، بەرەوپێشچوونەوەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا هەستیارن و لەنزیکەوە چاودێری دەکەن.
فەرهاد شامی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، کاری لەپێشینەی نیشتمانی و ئەخلاقیی ئەوان پاراستنی گەل و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیانە و چاودێریی شەڕ و پێکدادانەکان دەکەن.
بەرپرسی راگەیاندنی هەسەدە، لەبارەی هەوڵی گرووپە چەکدارەکانی دەستەی تەحریری شام و هاوپەیمانەکانییەوە بۆ داگیرکردنی حەلەب، دەڵێت، دۆخەکە ئاڵۆزە و مایەی نیگەرانیی راستەوخۆی ئەوانە، دەشڵێت، بەگوێرەی پێویستی دەستوەردان دەکەن بۆ پارێزگاری لە گەلی کورد لەو ناوچانە.