22
زووم..
شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت، سەردانی جووڵانەوەی نەوەی نوێی کرد.
زوومی سلێمانی گواستییەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی بەشداریکردنی نەوەی نوێ کراوە لە کابینەی دەیەمی حکومەتدا. هاوکات باسی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە.
پێشتریش، شاندی یەکێتی لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووبووەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی زوومی سلێمانی، بڕیارە سبەینێ لە سلێمانی شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پێکهێنانی حکومەت، کۆببنەوە.