بانەر..
فاتیح ئەربەکان سەرۆکی گشتیی پارتی رەفا رایگەیاند، دیدارەکانمان لەگەڵ دەم پارتی بەردەوامە و لە ئامادەین ریککەوتن بکەین.
ئەربەکان راشیگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا دەم پارتی داوای فیدڕاڵییەت، یان هەرێمێکی سەربەخۆییان نەکردووە، بەڵک داوای خوێندن بە زمانی دایک و بەهێزکردنی دەسەڵاتی شارەوانییەکان و ناساندنی مافی کورد لە دەستوور وەک هاووڵاتییەکی خاوەن مافی یەکسان لەگەڵ نەتەوەکانی دیکە کردووە.
ئەو بەرپرسەى پارتى رەفا باسى لەوەش کردووە، کە پارتەکەیان هیچ نیگەرانیەکی لەسەر خوێندن بە زمانی دایک و بەهێزکردنی دەسەڵاتی شارەوانییەکاندا نییە.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێش هەڵبژاردنى پەرلەمانى تورکیاش لە ساڵى رابردوو، پارتى رەفا ئامادەیی نیشاندابوو رێکەوتن لەگەڵ دەم پارتى بکات، کە گەورەترین پارتى کوردییە لە باکوورى کوردستان و تورکیا.