زووم..
دۆلاری ساختە بازاڕی ئیستەنبوڵی هەژاندووە، ئەوەش بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی یەنیچاخی تورکی.
هەر بە گوێرەی راپۆرتەکە، بەهۆی زۆربوونی دۆلاری ساختەوە لە بازاڕەکاندا ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بانقەکاندا وەستاوە.
راپۆرتەکە ئاشکرایکردووە، پارەی کاغەزی سەد دۆلاری و ٥٠ دۆلاری بەجۆرێک ساختە کراوە لە ئامێری کەشفکردنی دۆلاریشدا دۆلارە ساختەکە بە فەرمی دەخوێنرێتەوە.
هەروەها رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، کە بەگوێرەی دەنگۆکان یەک ملیار دۆلاری ساختە خراوەتە بازاڕەوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ فەرمانی بەدواداچوونی یاسایی بۆ زۆربوونی دۆلاری ساختە لە ئیستەنبوڵ دەرکردووە.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە، کە بانقەکان بۆ ماوەیەکی کاتی مامەڵەی دۆلار و ئاڵوگۆڕیان راگرتووە.