14
زووم..
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیى، ئەم شەپۆلە سەرمایەی رووی لە هەرێمى کوردستان کردووە، ئەمڕۆ و سبەی بەردەوام دەبێت، بەڵام لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما کەمێک گۆڕانی بەسەردا دێت.
کەشناسیی هەرێم پیشبینی کردووە، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت، پلەکانى گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوی دوێنێ.
ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان 13 پلە دەبێت، نزمترینیش لە حاجى ئومەرانە و 3 پلە تێپەڕ ناکات.
سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانى گەرماش نزمتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.