یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بەردەوامی هەیە و بە حەوت یارییش هەفتەی پێنجەمی خولەکە بەڕێوەدەچێت.
سبەینێ هەینى کاتژمێر دووى پاش نیوەڕۆ، سێ یارى گرنگ بەڕێوەدەچن، یانەی پیشەسازی سێیەمی ریزبەندی خولەکە لە یاریگای خۆی میوانداری ئاکرێ دەکات.
لە یارییەکانى دیکەدا، یانەکانی چوارقوڕنە و سیروانی نوێش لە یاریگای خۆیان میوانداری رزگاری و رانیە دەکەن.
شەممەش کاتژمێر دووى پاش نیوەڕۆ چوار یاریی دیکە ئەنجام دەدرێت، یانەی سەیدسادق لە یاریگای خۆی ئەرکی قورسە کاتێک میوانداری شێروانەی یەکەمی ریزبەندی دەکات.
لە شاری هەولێریش سێ یاریی بەڕێوەدەچن، یانەی پێشمەرگەی هەولێر دووەمی ریزبەندی میوانداری برایەتی هاوشاری دەکات و یانەکانی زاخۆ و دەربەندیخانیش بەدواییەکدا دەبنە میوانی هەولێر و شەقڵاوە، ئەم هەفتەیە یانەی هەندرێن چاوەڕوان دەبێت.