ئەنچیلۆتى رایگەیاند، لە بەرامبەر بەهێزترین یانەى ئەوروپادا دۆڕاون و بەدڵنیاییشەوە سەرکەوتن بەدەستدەهێنن.
دواى دۆڕاندنەکەى بەرامبەر لیڤەرپوڵ لە چامپیۆنز لیگ، کارلۆ ئەنچیلۆتى راهێنەرى ریاڵ مەدرید ئاماژەى بەوەکرد، یارییەکەیان قورسبووە و پێشبینیکراوبووە، ئانفیڵدیش قوسترین یاریگایە لە ئەوروپادا.
ئەنچیلۆتى گوتى “بەشێوەیەکى باش کێبڕکێمان کرد تا ئەو کاتەى لێدانە سزاکەمان لەدەستدا، دواى ئەوە کەمێک ئاستمان دابەزى، دەمانتوانى بەشێوەیەکى باشتر هێرشە هەڵگەڕاوەکان بقۆزینەوە، بە ئاستى تیپەکەم سەرسام بووم، کە بەرامبەر بەهێزترین یانەى ئەوروپا کێبڕکێى کرد و ئەویش شایستەى بردنەوەکەى بوو”.
ئەنچیلۆتى پێیوایە دۆڕاندنەکەیان گۆڕانکارییەکى زۆرى نەکردووە و ئەگەر یارییەکەشیان ببردایەتەوە هێشتا نەدەگەیشتنە هەشت پلەى یەکەم و دەشڵێت “پێویستە سەربکەوین و سەریش دەکەوین”.
لە بارەى ئێمباپێوە ئەنچیلۆتى روونیکردەوە، ئەویش هەر وەک هەموان تێدەکۆشێت، بەڵام بەماوەیەکى قورسدا تێدەپەڕێت و پاڵپشتى هەمووانیشى هەیە و بەم نزیکانە ئەو دۆخە تێدەپەڕێنێت.