زووم..
لە سلێمانی بە نووسراوی فەرمی هەژماری من دەستیپێکردەوە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی داوا لە مامۆستا و فەرمانبەرانی دەکات فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە.
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی رەوتی هەڵوێست، نووسراوێکی فەرمی سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڵاوکردووەتەوە کە بە واژۆی عەلی قادر عوسمان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆکە بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی ئاڕاستەی گشت کۆلێژ و پەیماگاکانی کردووە، نووسراوەکە تایبەتە بە هەژماری من و داوایان لێدەکات کاری پێویستی لەسەر بکەن.
لە نوسراوەکە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئاماژەی بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا کردوە کە تایبەتن بە پرۆژەی هەژماری من بۆ ئەوەی بەشی دارایی کاری پێویستی لەسەر بکەن.
لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە بانکەکانی سلێمانی بەشی هەماژی من داخران، دواتریش بەناوی تەوتینەوە فۆڕمێک بە فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان پڕکرایەوە.