شەوی رابردوو دوای ئەوەی مانچستەر سیتی بەرامبەر فاینۆرد ریمۆنتادای بەسەردا ئەنجامدرا، گۆردیۆلا کاردانەوەیەکى سەیری هەبوو، بە تووڕەییەوە چووە دەرەوەی یاریگا.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی دوای یارییەکەی گواردیۆلا قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی: نازانم ئەوەی بەسەر رووخساری خۆمدا هێناوە دەروونی بوو یان نا، بەڵام دەمویست لەوە خراپتر بەخۆم بکەم، چونکە ئەو ئەنجامانە جێگای رەزامەندی نییە.
گواردیۆلا ئاماژەی بەوەشکرد، تیپەکەیان تاوەکو ئەو کاتەی بە سێ گۆڵ لە پێشەوە بوون هەموو شتێک باش بوو، بەڵام لە ۱٥ خولەکی کۆتایی فاینۆرد ریمۆنتادای کرد.
لە درێژەی قسەکانیدا راهێنەرە ئیسپانیەکە باسى لەوەکرد، تیپەکەیان کێشەی بەرگری و ناوەڕاستی هەیە و لەم چەند یارییەی رابردوو پێیان چارەسەرنەکراوە.
مانچستەر سیتی لە سەرجەم پاڵەوانییەکان ئاستی ناجێگیرە و لە شەش یاریی رابردوو هیچ بردنەوەیەکی بەدەستنەهێناوە و پێنج یارى لەسەریەکى دۆڕاندووە.