زووم
سوپای ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتیانی لوبنان دەکات نەگەڕێنەوە ئەو ناوچە سنوریانەی کە پێشوتر داوای چۆڵکردنیان کرابوو، سوپای لوبنانیش دەڵێت، چاوەڕێی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل بکەن.
لەگەڵ گەڕانەوەی هەزاران ئاوارە بۆ باشووری لوبنان، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا، داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانیان بەوریایەوە مامەڵەبکەن، نەگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی کە سوپای ئیسرائیلیان تێدا ماوە.
ئاماژەی بەوەشکراوە، لەسەر داواکاری حکومەت سوپا تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەفیخای ئەدرەعی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ” ئێکس” نووسیویەتی هۆشداری بە گەڕانەوەی دانیشتووانی ئەو ناوچەسنوریانە دەدەین کە پێشوتر داوای چۆڵکردنیمان کردبوو.