15
زووم
بەهۆی شەپۆلێکی بەفربارینەوە لە نۆ پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان لە خوێندنگەکان رۆژێک کرایە پشوو.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی ئەنکا، لە پارێزگاکانی چەولیک، ئەرزینجان، سێواز، جۆلەمێرگ، ئێلیهـ ى باکووری کوردستان و پارێزگاکانی قەیسەری، ئۆردو، ئاکسەرای و بایبورتی تورکیا بەهۆی بەفرەوە رۆژێک پشوو بۆ سەرجەم خوێندنگەکان راگەیەنرا.
لە درێژەى هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاری راگەیاندی پشوو بە هەماهەنگی پارێزگاری ئەو شارانە و وەزارەتی پەروەردە بووە.
ماوەى چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرما و بەفر رووی لە زۆربەى پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیا کردووە و لە هەندێک لە پارێزگاکان پلەکانی گەرما نزیکبۆتەوە لە سفر.