زووم..
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ کامێراکانى خاڵ بۆ خاڵ لە رێگاى نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ دەکەوێتە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆماردەکات.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، کامێراکان کە ژمارەیان 28 کامێرایە قۆناغى تێستیان تەواوکردووە و کاتژمێر دوانزەى نیوەڕۆى ئەمڕۆ، دەکەونە کار و سەرپێچی تیژڕەوی تۆماردەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ داوا لە شۆفێران دەکات بۆئەوەی تووشی رووداو و کارەسات و سزای دارایی و غەرامە نەبن، پابەند بن بەو خێراییانەی کە دیاریکراوە لەڕێی هێماکانی هاتوچۆوە.
دەڵێت، بۆ زانیاری شۆفێران کە باس لەوە دەکرێت لە ئاستی کامێراکان بەخێرایی یاسایی بڕوات دواتر خێراییەکەی زیاد بکات تا ئاستی کامێرایەکی دیکەو دووبارە هێواشی بکاتەوە خێرایی تۆمار ناکات، دەبێت دڵنیابن کە ئەم بۆچوونە هەڵەیە، چونکە سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ ئەو ماوەیەی نێوان کامێراکان هەژمار دەکات.