17
زووم..
لە پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان 10 کۆچبەری نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانییەوە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا دەستگیرکران.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵو بەدەر لە کۆچبەرەکان دوو کەسی دیکە بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە کۆچبەری نایاساییەوە دەستگیرکراون، کە لە هەوڵی ئەوەدا بوون بە ئوتومبێل کۆچبەرەکان بۆ شوێنی دیکە بگوازنەوە.
لە درێژەى هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تەواوی کۆچبەرەکان ئەفغانی بوون و لە رێگەى فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە چاودێریی کراون.
ئەو تۆمەتبارانە کە دوای ڕێکارەکانیان رەوانەی دادگا کران، لەلایەن دادوەرییەوە دەستگیرکران، کۆچبەرە ناسایاییەکانیش رادەستی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ کراون تا دیپۆرتی وڵاتی خۆیان بکرێنەوە.