42
زووم..
دڵساد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم دووشەممەی داهاتووی وەک یەکەم رۆژی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دڵشاد شەهاب گوتی، کاتژمێر ١١:٠٠ پێشنیوەڕۆی رۆژی ٢-١٢-٢٠٢٤ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بەتەمەنترین پەرلەمانتار وەک سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکە بەڕێوەدەبات و دواتر سوێندخواردنی پەرلەمانتارن بەڕێوەدەچێت، پاش ئەوەش هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت.