29
زووم..
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە زوومی گوت، بڕی تەرخانکراوی مووچە لە بودجە دیاریکراوە و نەدەبوو بەغداد ئەو مەرجە دابنێت بۆ ناردنی پارە بۆ مووچە.
نەرمین مەعروف لەبارەی ئەو مەرجەی وەزارەتی دارایی دایناوە بۆ ناردنی 763 ملیار دیناری مانگانە دەڵێت: نەدەبوو مووچەی ئەمساڵ کێشەی بۆ دروست بکرێت و ئەو مەرجەی دانراوە لێکدانەوەی وەزارەتی دارایی عێراقە بۆ دەقەکانی موازنە، تەنها مەرج دانراوە لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ئەوەیە کە مووچە تەوتین بکرێت.
بەگوتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ زووم، بەغداد رەزامەندی داوە لەبارەی ناردنی ٧٦٣ ملیار دیناری مانگانە بۆ سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ، بەمەرجێک حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆ بنێرێت.