20
زووم..
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوە دەکاتەوە، وڵاتەکەی رۆڵی میحوەری لە ناوچەکەدا دەگێڕێت و لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کار بۆ راگرتنی هەڕەشەکانی ئیسرائیل دەکات.
فوئاد حسێن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، کۆمکاری عەرەبی بڕیاریداوە پشتیوانیی لە هەڵوێستی عێراق بکات و هەڕەشەکانی تەل ئەبیب رەتبکاتەوە.
گوتیشی، رۆڵی میحوەریی وەزارەتی دەرەوە و حکومەتی عێراق پەیوەندیدارە بە پشتیوانیی روون و ئاشکرای دۆزی فەلەستین و گەلی لوبنان.
فوئاد حسێن باسی لەوەش کردووە، پێشوەختە وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوە کردووە سیاسەتێکی دیاریکراو لە تەل ئەبیب هەیە بۆ بەرفراوانکردنی جەنگ، ئەوەتا جەنگ لە غەزەوە گەیشتووەتە لوبنان، هەوڵیش هەیە جەنگەکە ببرێتە شوێنی دیکەش.