زووم..
عەلى کەریم بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانى دەستەى پیشەسازیی سەربازیی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاند، پرۆژەى دروستکردنى ئۆتۆمبێلى کارەبایی لە نێو کارگەکانى دەستەکەیاندا گەشتووەتە 90% و هاووڵاتییان دەتوانن بەشێوازی قیست داواکاری پێشکەش بکەن بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل
عەلی کەریم لەبارەی کاتی نمایشکردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان گووتی، ساڵی داهاتوو یەکەم بەرهەم نمایش دەکەین کە لەچەند جۆرە ئۆتۆمبێلێک پێکدێت.
ئەو بەرپرسەی دەستەی پیشەسازی راشیگەیاند، دەستەکەیان لە توانایدا هەیە مانگانە دوو هەزار ئۆتۆمبێلى کارەبایی بەرهەم بهێنێت، کە ئەو ئۆتۆمبێلانە حەوت جۆری جیاوازن و پڕکردنەوەى پاتریەکانیشیان لەنێو بەنزینخانەکاندا دەستەبەردەکرێت.
عەلی کەریم باسی لەوەش کردووە، هەموو ئۆتۆمبێلەکان گرەنتى یەک ساڵیان هەیە و نرخەکانیشیان لە پێنج ملیۆن دینارى عێراقییەوە دەستپێدەکات و هەرکەسیش بیەوێت دەتوانێت بە شێوازی قیست بیکڕێت.